کەسێکی نزیکی هەڵکەوت زاهیر، ئاوازدانەری ناوداری کورد، ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی دەنگۆی ئەنجامدانی کلیپ بۆ گۆرانیبێژێکی میللی بڵاودەکاتەوە.
لە چەند ماڵپەر و ئەژمارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، هەواڵی درووستکردنی کلیپ بۆ گۆرانیبێژێکی میللی لە لایەن هەڵکەوت زاهیر بڵاوکراوەتەوە و ئەمەش بووە جێگەی باس و سەرنجی بەشێک لە هەوادارانە کارە هونەرییەکانی هەڵکەوت زاهیر، کەسێکی نزیک هەڵکەوت زاهیر کە نەیویست ئاماژە بە ناوەکەی بکرێت، سەڕەڕای ڕەتکردنەوەی هەواڵەکە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "چەند ڕۆژێکە ئەو ئاوازدانەرە سەفەری دەرەوەی هەرێمی کوردستانی کردووە، هیچ کارێکی لەم شێوەیە نیە".
ئەو کەسە نزیکەی هەڵکەوت، هەروەها گوتیشی: "ئەو ناوانەی کە لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە گوایە هەڵکەوت زاهیر کاریان بۆ دەکات، نایان ناسێت و دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەکی پێیانەوە نییە".
هەڵکەوت زاهیر، جگە لەوەی ئاوازی گۆرانی بۆ چەندین هونەرمەندی ناوداری کورد ئامادە کردووە، هەروەها کاری هونەریشی بۆ چەندین هونەرمەندی بە ناوبانگی عەرەب کردووە.