چركه‌
خوله‌ك
كاتژمێر
ڕۆژ

ئەحمەد سالار و چەتۆ نەورۆز کارێک بۆ سەربەخۆیی دەکەن

هونه‌رمه‌ندی میوزیکزان و گۆرانیبێژ (فه‌رهه‌نگ غه‌فوور)، کە هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەرە لە هەولێر، هیواخوازە هونەرمەندان بێ جیاوازی پشتیوانی لە ریفراندۆم بکەن و باس لە بەرهەمیکی تازەش دەکات بۆ ئەو بۆنەیە.

فه‌رهه‌نگ غه‌فوور، ده‌رباره‌ى كۆششه‌كانى كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیى ده‌ڵێ : " كورد له‌ سه‌رده‌مى شاخه‌وه‌ تا ئێستا، هه‌میشه‌ هونه‌ره‌كەی بۆ ئامانجێك بووه‌، كە سه‌ربه‌خۆییە، بۆیه‌ هه‌موو كار و چالاكییه‌كان و جموجۆڵه‌ هونه‌رییه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ئێمه‌ش ڕۆژێك له‌ ڕۆژان سه‌ربه‌خۆیى وه‌ربگرین".

داواش له‌ هونه‌رمه‌ندان ده‌كات و هیواداریشة، هونه‌ر و تواناکانیان بۆ پشتگیریى ڕیفراندۆم ته‌رخان بكه‌ن.

بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەرە لە هەولێر، روونیشی کردەوە کە له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین گه‌نج په‌یوه‌ندییان پێوە كردوون، كه‌ زۆر به‌ جۆش و خرۆش و خوێنێكى گه‌رمه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت كار و چالاكیى نوێ بكه‌ن و پێشكه‌شى ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى كوردستانى بكةن.

فه‌رهه‌نگى غەفوور ده‌ڵێ: "بەرهەمێکمان ئاماده‌ كردووه‌، كه‌ له‌ تێكستى مامۆستا ئه‌حمه‌د سالارە و مامۆستا چه‌تۆ نه‌ورۆز میوزیکی بۆ ئامادە و دابەش کردووە، هةروةها پڕۆژه‌یه‌كى كۆراڵی لێ ئاماده‌ كردووه‌ و كلیپه‌كه‌یشى ته‌واو بووه‌، له‌م ڕۆژانه‌دا له‌ میدیاكان بڵاو ده‌بێته‌وه‌".

 

ئەلبوومی وێنەکان