بەڤیدیۆ.. ئەحمەد خەلیل کلیپێکی نوێی بڵاو کردەوە

13/05/2017 - 11:18 بڵاوکراوەتەوە لە كولتور و هونەر

ئەحمەد خەلیل، گۆرانیبێژی کورد، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی (بڕوام نەبوو) بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 13/5/2017، ئەحمەد خەلیل کلیپە نوێیەکەی خۆی، کە بە ناوی (بڕوام نەبوو)ە، بڵاو کردەوە، ئەحمەد خەلیل، خۆی ئاواز و تێکستی گۆرانیdەکەی نووسیوە، ھەروەھا ڕەزا سەڵتە کاری دەرھێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە، وێنەی کلیپەکە لە شاری سلێمانی گیراوە و لە چەند گرتەیەکیشدا، لە ئاسمانەوە کامێرا و باڵۆن بەکار ھاتووە.

ئەحمەد خەلیل، لە ساڵی 1983 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، لە ساڵی 2012 دەستی بە کاری ھونەری کردووە، لە ماوەی ڕابردوودا چەند ڤیدیۆ کلیپێکی بڵاو کردەوە و توانی نێوبانگی ھونەری پەیدا بکات.

ڕەنگاڵە