چركه‌
خوله‌ك
كاتژمێر
ڕۆژ

پشتیوان و هه‌واڵ عوسمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌

 

 

پشتوان نووری و هه‌واڵ عوسمان، دوای 4 ساڵ دابڕان له‌ كاری هونه‌ریی، به‌ هاوبه‌شی به‌شداری له‌ زنجیره‌ درامایه‌كی نوێدا ده‌كه‌ن.

 

پشتیوان نووری، له‌ په‌یجی تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) نوێترین كاری هونه‌ری خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاشكرا كردووه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ زنجیره‌ درامایه‌كی نوێ به‌ ناوی (سه‌راب) كه‌ مه‌ریوان ئیبراهیم كاری ده‌رهێنانی بۆ ده‌كات، به‌شدارى ده‌كه‌ن.

 

ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو، كه‌ له‌و زنجیره‌ درامایه‌، ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی ناسراوی شاری سلێمانی به‌شدارن.

 

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ به‌شێكی دیكه‌ى قسه‌كانیدا، ده‌ڵێت : " هیوادارم بتوانم دوای 4 ساڵ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ بواری هونه‌ریی، خزمه‌تێكی بچووكی ئێوه‌ بكه‌م".

 

پشتیوان نوری به‌ده‌وی، به‌شداری له‌ به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می زنجیره‌ درامای گه‌رده‌لوولدا كردووه‌ و زیاتر به‌ كاره‌كته‌ری (ڕزگار) نێوبانگی هونه‌ریی ده‌ركردووه‌، هه‌واڵ عوسمان، پێشتر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ هاوبه‌شی به‌شداری چه‌ند كارێكی هونه‌رییان كردووه‌ و به‌ كاره‌كته‌ری (ژاڵه‌) له‌ زنجیره‌ درامای گه‌رده‌لوول نێوبانگی هونه‌ریی دروست كرد. 

ئەلبوومی وێنەکان