رەمز و هێماكانی نەورۆز

نەورۆز یەك لەو بۆنە و دابونەریتە كۆن و كەونارایانەیە كە لەلای ئەو نەتەوە و گەلانەی یادی دەكرێتەوە، هەركامەیان بە جۆرێك پێناسەی دەكەن و رەمز و هێماكانی تایبەت بە نەورۆز جیالە خاڵی هاوبەش، خاڵی جیاوازیشیان هەیە.

د. مەولوود ئیبراهیم حەسەن توێژەری بواری ئەفسانە و ئوستوورە كوردییەكان پێی وایە: نەورۆز جەژنی زگمەكی سۆمەرییەكانە و كاراكتەرەكانی (ئینەناو و دەمموزی) خوداوەندن، ئەمە راستیی سەرەتای یەكەمین جاری نەورۆزە، بەڵام نەورۆز وەك رۆژێكی كۆن و گرنگ و پیرۆز بووە بە سەرەتای زۆر رووداوی مێژوویی تر، چ لە بارە ئەفسانەییەكەیەوە، چ لەباری واقیعی مێژوویەكەیدا. "كاوە و زوحاك" ئەمانە ئەو ئەفسانە رەمزی و جوانەن كە دواجار "فیردەوسی" لە شانامەدا بە شێوەیەكی هونەری بە زمانی شیعری لە قاڵبێكی چیرۆكی (حەماسە)ی ئێرانیدا دایڕشتەوە، هەرچەند واتا راستییەكەی گۆڕیوە و لەدژی مادەكان بەكاری هێناوە.

لە داڕشتنەوەیدا زۆر كاراكتەر و زۆر رووداو و زۆر زەمەن و زۆر جوگرافیای جیاواز و لە یەكتر دووری تێكەڵ كرد و لەو تێكەڵ كردنەدا، ئەفسانەیەكی دروست كرد، ئێستا ئەو ئەفسانەیە لە رووداوی واقیعی واقیعی ترە، لەنێو زیهنی كۆمەڵانی خەڵك لە هەموو جیهان! بەتایبەتی كورد وەك دەقێكی پیرۆز سەیری دەكات و هەتا ئێستا لەلایەن شاعیران، چیرۆكنووسان، شانۆنووسان و وتارنووسانی كوردەوە، بەردەوام بەرهەمی تازە، لەسەر بنەمای ئەفسانەی كاوە و زوحاك، دەنووسرێن و دادەهێنرێن.

ئەمە ئەگەر وەك رەمزێكی جوان و وەك دەقێكی نووسراو، نەك وەك رووداو و مێژوو سەیری بكەین، هیچ عەیب و كەموكورتییەكی تیدا نییە، بەڵام ئەگەر بێین و رەمزەكانی ئەم ئەفسانەیە شی بكەینەوە، ئەوا كارەكە لە جێگایەكی دیكەوە سەر دەردێنێ‌، ئێمە لە مێژوودا زۆر پاڵەوانمان هەیە، هێندەی كاوە و بگرە زیاتریش ئازا بوون، زۆر پاشای زاڵم و خوێنڕێژتر و خوێنخۆرترمان هەیە،  هێندەی زوحاك و زۆر زیاتریش خەڵكیان كوشتووە و میللەتیان چەوساندووەتەوە! بەڵام هیچ سەردەمێكی مێژوویی، ئاوا پێكەوە كاوەیەكی حەڤدە كوڕ كوژراو و زوحاكێكی دوو مار لەسەر شانمان بۆ باس ناكات! باسكردنێك رێك وەك دەقە ئەفسانەییەكە، بەڵام گەڕان بەدوای زەمەنێك كەلە زەمەنی واقیعی ئەفسانەی كاوە و زوحاكی فیردەوسی بچێ‌، ئەوا بەڕای من ئەو زەمەنە نە زەمەنی كۆتایی ئیمپراتۆریەتی مادە، ئەگەر ئەمەشمان قبووڵ بێت، ئەوا ئەفسانەكە لە شیكردنەوەیدا بەم شێوەیە دەرناچێ‌، بەڵام دەبێ‌ دان بەم واقیعەدا بنێین ئێستا ئەوەندەی میللەتی كورد، ئەم ئەفسانەیەی كاوە و زوحاك وەك رووداوێكی واقیعی مێژوویی خۆی سەیر دەكات و شانازیی پێوە دەكات، هێندە كاری بەسەر شیكردنەوەكەی نییە! ئەو ئەفسانەیەی كە لەلای بووەتە واقیع! لەژێر ئەم ئەفسانەیە بە واقیع بووە، خەباتی كردووە، قوربانیی داوە، نەورۆز بووە بە هێمای خەبات و مانەوەی نەتەوایەتیی میللەتی كورد.

 هەر بۆیە ئێستا لەلای زۆرینەی نەتەوەی كورد، نەورۆز لە كاوە و زوحاكەوە دەست پێدەكات، نەك لە زەگمەك و ئینەناو و دەمموزی! ئێستا ئەفسانەكە بووە بە واقیع، واقیعێك كۆن و گرنگ و جوان و پیرۆز، هەر بۆیە هیچ شیكردنەوەیەكی مێژوویی و ریشە دۆزینەوەیكی ئەفسانەیی، ئەفسانەی كاوە و زوحاك لە زەینی عەوامدا ناگۆڕێ‌. لەبارەی ئاگر و رابوون و جەماوەرەوە، بۆ ئاگر... ئاگر مێژوویەكی درێژی هەیە لەگەڵ مرۆڤدا، هەر لە ئوستوورەی ئینەناو و دەمووزی لە سرووتی ژیانەوەی دەمموزی ئاگر هەر هەبووە. هەر سۆمەرییەكان، خوداوەندێكیان هەبووە.

سەرچاوەکان:

-       کتێبی شوناسی ئۆڵی و فەلسەفەی نەتەوەیی کورد – محەمەد حیجازی

-       دیمانەی خۆم لەگەڵ دکتۆر مەولوود ئیبراهیم حەسەن

-       ئینتەرنێت

20/03/2017 - 10:15 بڵاوکراوەتەوە لە نه‌ورۆز نامه‌